English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی داهاتوو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كرێ
2022-08-03 [06:21 AM]

ZNA:هەولێر


رێكخراوی ئۆپیك ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاریان له‌سه‌ر زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دا و بڕیاره‌كه‌ش له‌ مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

زیادكردنه‌كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی داهاتووه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و ڕۆژانه‌ بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپیك هه‌موو مانگێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و ستراتیجییه‌تی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ خێرایی چاكی بكه‌ن و پلانی نوێ دابڕێژن.

به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 1.42% به‌رز بووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 101.97 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad