English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور دژی ئەمریکا پشتیوانیی چین دەکات
2022-08-03 [08:28 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوورلە بەیاننامەیەکدا سەردانەکەی نانسی پێلوسی بۆ تایوان بە دەستێوەردانی دزێوانە ناوبرد و رایگەیاند، پیۆنگ یانگ پاڵپشتی تەواوی هەڵوێستی پەکین دەکات و دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئاڵۆزییەکان لە ئەستۆ بگرێت. گوتەبێژی وەزارەتی درەوەی کۆریای باکوور ئاماژەی بەمەشکردووە، دەستتێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکی دیکە و بێزارکردنی سیاسی و سەربازیی ئەنقەستی ئەمریکا هۆکاری سەرەکین بۆ تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە. ئاماژە بەوەش کراوە، تایوان بەشێکی جیانەکراوەیە لە چین و پرسەکەشی پەیوەستە بە کاروباری چین و چین مافی خۆیەتی هەر رێکارێک دژی بگرێتەبەر و کۆریای باکور بە تەواوی پاڵپشتی هەڵوێستەکانی دەکات.



ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad