English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا لەكاتی نانخواردن،خواردنەوەی ئاو زیان بەخشە؟
2022-08-03 [09:07 AM]

ZNA : هەولێر


بێگومان گوێبیستی ئەوە بوویت كە باش نییە لەكاتی نانخواردندا ئاویش بخۆیتەوە، بەلام ئایا ئەوە راستە كە زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت و سك تووشی هەڵاوسان دەكات. خواردنەوەی ئاو پێش و لەكاتی نان خواردندا نابێتە هۆی كەمكردنەوە و لاوازبوونی كرداری هەرس، چونكە گەدە بە شێوەیەكی خێرا ئاو هەڵدەمژێت. هەروەها چالاكی ئەنزیمەكانی گەدە لاوازناكات چونكە ئەنزیمەكان بە خۆراكە هەرسكراوەكەوە خۆیان دەنوسێنن. لەلایەكی دیكەوە خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخواردندا نابێتە هۆی ئەوەی گەدە درەنگتر بەتاڵ ببێتەوە و خۆراكی هەرسكراو درەنگتر بگاتە ڕیخۆڵەكان، هەروەها هەموو و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی گەدە و ناوسك دوورن لە راستییەوە و هیچ توێژینەوەیەك نییە دەریبخات كە ببێتە هۆی هەڵاوسانی گەدە. یەكێك لە سودی ئاو لەكاتی نان خواردندا قەبزی ناهێڵێت هەربۆیە باشتروایە لەكاتی نان خواردندا جگە لە ئاو هیچ خواردنەوەیەكی دیكە نەخورێتەوە.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad