English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی ئه‌ردۆگان و پوتین له‌ سوچی كۆده‌بنه‌وه‌
2022-08-04 [08:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارە سبەی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سوچی کۆببنەوە. ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ پێنجی مانگی ئاب ده‌چێته‌ سوچی له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هیچ ورده‌كاری دیكه‌ی كۆبوونه‌ی رانه‌گه‌یاند.

به‌پێی بۆچوونه‌كان بڕیارە ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بێت.

ھەروەھا پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە و دەستپێشخەرییەکانی تورکیا و بەڕێکردنی یەکەم کەشتی ھەڵگری گەنمی ئۆکراین لە ئیستەنبوڵ و جەنگی ئۆکراین و دۆسیە جیھانییەکانی تر تاوتوێ دەکرێن.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad