English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆماریخوازانی ئەمریکا داوا دەکەن ڤیزه‌ی ئەمریکا بە سەرۆک‌کۆماری ئێران نەدریت
ئیبراهیم رەئیسی
2022-08-04 [01:24 AM]

ZNA - هەولێر


ژمارەیەک سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا داوایان لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کردووە داواکاریی ڤیزەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەت بکاتەوە. حەوت سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە دەڵێن بە هۆی ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1988 بەشدار بووە و حکومەتی ئێرانیش لە هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسانی ئەمریکادایە، هاتنی ڕەئیسی و هاوڕێیانی بۆ ئەمریکا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە. لەم نامەیەدا هاتووە لە کاتێکدا کە ئیبراهیم ڕەئیسی لەسەر سەرکوتکردنی خەڵک لە نێوخۆی ئێران بەردەوامە و سوپای پاسداران لە ڕێزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا خەریکی پیلان دانانن بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئێستا و پێشووی ئەمریکایە. ئەم سیناتۆرانە بە ئاماژەکردن بەوەی پێشتریش سەرۆکانی ئەمریکا داواکاریی ڤیزەی بەرپرسانی باڵای وڵاتانیان ڕەت کردووەتەوە، داوایان کردووە ئەمجارەش داواکاریی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا ڕەت بکرێتەوە.



ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad