English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : بۆ نەخۆشانی شەکرە کە ناتوانن واز لە برنج و ساوار بێنن
2022-08-04 [12:14 PM]

هەولێر : ZNA


ئەو تەكنیكانەی كە بەكاردێت لە كەسانی نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن واز لە برنج یان ساوەر یان هەر جۆرێك لە دانەوێڵەكان بێنن كە نیشاستەیان تێدا زۆرە و رێژەی شەكر بە خێرای بەرز دەكەنەوە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە: ‏‎ـ هەرلەكاتی تێكردنی برنج و شلەكەیاندا. قاپەكەی خۆت جیابكەرەوە و بەلەمی برنج لەبەردەم خۆتدا دامەنێ. ‏‎ـ تەنها چەند كەوچك برنجێكی كەم تێكەڵ بكەن لەگەڵ ۱ـ۲ قاپ لە شلەكە و یەكسەر تێكەڵی بكەن تاكو بڕەكە زۆرتر دیاربێت و بەوەش چاو قەرار دەدات كە بەم بەشە خۆراكیە تێر دەخۆیت. ‏‎ـ هەوڵبدە بەردەوام لە قاپی بچووك دا ئەو برە خۆراكە جیابكەیتەوە تاكو زۆرتر دیار بێت بۆ چاوت. ‏‎ـ هەوڵبدە بە كەوچكی بچووك خواردنەكەت بخۆیت. تاكو وات لێبكات كاتێكی زیاترت پێبچێت بۆ تەواوكردنی بەشە خواردنەكەت. ‏‎ـ لەگەڵ خۆتدا بریار بدە كە تەنها ئەو قاپە لەو خواردنە دەخۆیت و ناتوانیت دووبارە قاپەكەت تێبكەیتەوە. ئەگەر ئەو بەشە خواردنە تەواو بوویت و هەر زۆر برسێتیت بوو، ئەوا دەتوانیت لە بری زەلاتە یان ئەو سەوزەیەی لەگەل ژەمەكەتدا هەیە دوو هێندە و سێهێندە بخۆیت. ‏‎ـ پێش هەموو ژەمە خۆراكیەكەنت بە نیو كاتژمێر ۲ بۆ ۳ پەرداخ ئاو بخۆرەوە د.اسراء كمال شاه محمد پسپۆڕی زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad