ZNA-هەولێر
وەزارەتی کارەبا لە مانگی تەموزی رابردوو، وەڵامی 69 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون:
- 32 سکاڵا چارەسەر کراون.
- 26 سکاڵا؛ پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون.
- 6 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە.
- 5 سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
سكاڵا و داواکاری لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1- کێشەی پێوەری زیرەک
2- کێشەی فرۆشیاران و خوێندنەوەی پێوەر
3- گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان
4- گەیاندنی کارەبا
5- سەرپێچی و رۆتین
هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا.
بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی و لینکی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئەلکترۆنی و ماڵپەڕی پسوولە و پۆرتالی خزمەتی کارەبا نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.
لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ سکاڵا:
http://skala.moel.gov.krd/...
ماڵپەڕی پسوولە:
https://elc.pay.krd/Pswla/Bill
پۆرتالی خزمەتی کارەبا:
https://services.gov.krd/ku/taxonomy/term/22
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |