English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەوتی سەدەر: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستیی بە رێک‌کەوتن نیه
سەرکردەکانی رەوتی سەدر
2022-08-04 [04:22 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌در رایگەیاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران ته‌نیا به‌ بڕیاری گه‌ل ده‌بێت و له‌ رێگه‌ی ته‌وافوقی حزبه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ناكرێت. شێخ سه‌باح ساعدی، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا نووسیویەتی، تكایه‌ وریای خۆتان بن و سه‌ره‌تا له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی سیاسیی شۆڕشگێڕانه‌ و ئاشتیانه‌‌ كۆتایی به‌ روخساره‌ كۆنه‌كان بهێنن. شێخ سه‌باح هەروەها نووسیویه‌تی: قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌، ته‌نیا بۆ خۆ هه‌ڵواسینه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌یان، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ل له‌ پرۆسه‌ی دیموكراتیی شۆڕشگێڕانه‌ی ئاشتیانه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌رگیز ناهێته‌دی. شێخ سەباح هەروەها گوتی؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مەجلیسی نوێنەران ته‌نها به‌ بڕیاری گه‌ل ده‌بێت و له‌ رێگه‌ی ته‌وافوقیی حزبه‌كانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ناكرێت. لێدوانی شێخ سەباح لە کاتێدایە، رۆژێک پێشتر، موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی سەراسەریی عێراقی کردووە.



ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad