English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتلاعاتی ئێران: ١٠ کەسی سەر بە داعشمان دەستگیر کردووە
2022-08-04 [04:42 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند ١٠ کەسی دەستگیرکردووە، ئەندامی داعشن و بە نیازبوونە هێرش بکەنە سەر ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینی ئیمام حسێن. وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە هێزەکانیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دە کەسی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان دەستبەسەر کردووە. وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت ئەم کەسانە بە نیازی تەقینەوە لە نێو جەماوەری رێورەسمی تازیەباریی ئیمام حسێن بوون. لەم ڕاگەیاندراوەدا باس لەوەش کراوە پاش دەستبەسەرکرانی ئەو تیمەی سەر بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕێکخراوی مووساد پلانی تەقاندنەوەی شوێنێکی گرینگیان بۆ دانابوون، هێزەکانی مووساد بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستەیان هەوڵیان داوە لە ڕێگای داعشەوە هێرش بکەنە سەر تازیەبارانی ئیمام حسێن بەڵام هێرشەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە.



ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad