English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ جایکا: پێویستمان بە ئەزموونی ژاپۆنییەکانە
2022-08-04 [06:09 AM]

ZNA_ هەولێر



ئامانجی دەستەی وەبەرھێنان ، راکێشانی سەرمایەی بیانییە بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ھەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە بەڕێز یۆنیدا گین نوێنەری ئاژانسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، دەستخۆشی لە کارو چالاکییەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد ، کەلە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی باشیان ھەبووەو ھیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
ئاماژەی بەوەکرد ، روئیای رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئابوورییەکی بەھێز ، فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات و راکێشانی سەرمایەی بیانییە بۆ کوردستان ، بۆیە پێویستیان بە ئەزموونی ژاپۆنییەکان و  بەیەک گەیاندنی وەبەرھێنەران و کوردستان و ژاپۆنە..
نوێنەری جایکا لە عێراق ، پشتگیری لە داواکارییەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کردو ڕایگەیاند ، ھەوڵی جدی دەدەن بۆ نزیککردنەوەی وەبەرھێنەرانی ھەردوولاو ئەمانجیشیانە کارو پڕۆژەی باش بەیەکەوە ئەنجام بدەن.
...............
لەبارەی جایکای ژاپۆنی..
ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لەھەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ ، کارەبا و کشتوکاڵ ئەنجام داوە ، گرنگترینیان هاوکاریکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
٤ی ئابی ٢٠٢٢





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad