ZNA – هەولێر
کۆریای باکوور هەڕەشە لەئەمەریكا دەكات و سەرکۆنەی سەردانی نانسی پیلۆسی بۆ ناوچەی لە چەک داماڵراوی پارێزراو دەکات و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بە خراپترین تێکدەری ئاشتیی نێودەوڵەتی ناودەبات.
رۆژی شەممە، 6ـ8-2022 وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور راگەیێندراوێكی بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە: پیلۆسی خراپترین تێکدەری ئاشتی و سەقامگیریی جیهانییە و دەشڵێت، بە سەردانەکەی بۆ تایوان، رقی خەڵکی چینی لە خۆی هەڵساند.
وەزارەتی دەرەرەوەی كۆریای باكوور هەڕەشە دەكات و ئاماژە بەوەش دەکات: ئەمریکا بە قورسی باجی هەموو ئەو کێشانە دەدات کە بەهۆی سەردانەکەی پیلۆسییەوە بۆ ناوچەکە دروستبوون.
رۆژی پێنجشەممە، 4ـ8-2022، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە یاوەریی شاندێکی کۆنگرێس سەردانی "ناوچەی لە چەک داماڵراو"ـی کرد کە سنووری هەردوو کۆریای باکوور و باشوور لە یەکدی جیادەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |