ZNA-هەولێر
بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ساڵانە بەبۆنەی ڕۆژی 10ی موحەرەمەوە (عاشورا) ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی، كە ئەمساڵ دەكاتە ڕۆژی دوو شەممە 8ی ئابی 2022.
بەپێی بڕیارەكە، ئەو ڕۆژە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت .
هاوکات رۆژی دووشەممە بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی پەروەردە لەم رۆژە دەبێت مووچەیان پێ بدرێت.
بۆ ئەم مەبەستە سەرچاوەیەک لە یەکێک لە بانکەکان بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی گوت:" چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەین بەوەی لە هەمان رۆژ دابەش بکرێت یاخود بکەوێتە رۆژی دواتر.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |