ZNA - هه‌ولێر
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پشتگیریی خۆی بۆ پەیامەکەی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دەربڕی کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرد.
حه‌لبوسی نووسیویه‌تی، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌ری گه‌له، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یش کە گردبوونەتەوە به‌شێكه له كیان و ویژدانی گەل، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئیراده‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه بەڕێز موقته‌دا سه‌در داوایكردووه، فه‌رامۆش بكرێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە: "پشگیریی لە چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان ده‌كه‌ین، له ماوەیەکی دیارییکراو کە رێکەوتنی لەسەر بکرێت بۆ سه‌ر له نوێ دەستپێکردنهوی پرۆسەی دیموكراتی له ژێر چه‌تری ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتن کە گونجاو و هاوتەریب بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە گوتارێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |