English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕ و باوکێک بە تۆمەتى فرۆشتنى گورچیلەى کچەکانیان دەستگیردەکرێن
2022-08-06 [10:33 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى کوڕ و باوکێکى لە بەغدا راگەیاند کە تۆمەتبارن بە فرۆشتنى گورچیلەى کچەکانیان لە پارێزگاى دهۆک لە هەرێمى کوردستان.  

 

6ى ئابى 2022، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو کوڕ باوکەى لە لایەن بەشی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە بەڕێوەبەرایەتیى بنبڕکردنى تاوانى بەغدا راگەیاند. 

 

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو کوڕ و باوکە گورچیلەى کچەکانیان بە هەشت ملیۆن دینارى عێراقى لە پارێزگاى دهۆک فرۆشتووە. 

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، ئەو کوڕ و باوکە لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەگوێرەى مادەى 18ـى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، راگیراون.

 

بەگوێرەى ئەو ماددەیەى یاساکە، هەر کەسێک ئەندامێکى جەستەى کەسێک بەزۆر یان لەڕێگەى هەڵخەڵەتاندنەوە بە مەبەستى چاندنى لە جەستەى کەسێکى دیکە بدات، سزاکەى بەندکردنە کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت، ئەوە جگە لە سزاى پێبژاردن کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 20 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad