English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆی سەلاحەدین بۆچوونی قوتابیان له‌سه‌ر یه‌كپۆشی وه‌رده‌گرێت
2022-08-06 [03:12 AM]

ZNA - هەولێر


زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر له‌ رێگه‌ی كۆلیژه‌كانه‌وه‌ راپرسییه‌كی بە مەبەستی یەکپۆشی قوتابیان ئه‌نجام داوه‌، ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی 8 پرسیاره‌وه‌ بۆچوونی قوتابیان بزانێت له‌ باره‌ی یه‌كپۆشی و ره‌نگی جلوبه‌رگه‌كه‌ش دیاری بكه‌ن.

ماڵپه‌ڕی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڵاویكرده‌وه‌، داوایان له‌ قوتابیان كردووه‌، بۆ برەودان بە ئاستی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستیی زانکۆکەیان به‌شداری له‌ راپرسییه‌كه‌ بكه‌ن، كه‌ کاریگەری راستەوخۆیان هەیە و لێکەوتی باشی دەبێت لە ئێستا و داهاتوودا بۆ قوتابیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، یەکێك لە پرسه‌ گرنگه‌كان‌ پرسی یه‌كپۆشی قوتابییانە، لە زۆر رووەوە سوودبەخشە و لە بنەڕەتیشدا مانای کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییه، یه‌كپۆشی واده‌كات جیاوازیەکان تەنیا لە ئاستی خوێندن و نووسینی توێژینەوەی زانستی بێت، نه‌ك شتی لاوه‌كی و بێ سوود.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پرسی یه‌كپۆشی هۆكاره‌ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی خانەوادەی قوتابیان و سیمایه‌کی جوان و دڵگیرتر به‌ زانكۆ دەبەخشێت.

له‌ راپرسییه‌كه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، 8 پرسیار ئاراسته‌ی قوتابیان كراوه‌، كه‌ چ جۆره‌ ره‌نگێكت به‌لاوه‌ په‌سه‌نده و ئایا یه‌كپۆشی بارگرانی له‌سه‌ر قوتابی و خانه‌واده‌ی قوتابی كه‌مده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاركراوه‌، به‌باشی ده‌زانن جیاوازی هه‌بێت له‌ نێوان ره‌نگی جلوبه‌رگی كچ و كوڕ.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad