ZNA - هەولێر لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، یانەی فولهام میوانداری لیڤەرپوولی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو کۆتایی هات.
دوو گۆڵەكەی خاوەن یاریگا یاریزان ئەلكسەندەر میترۆڤیچ لە خولەکی 32 و 72 تۆماری كرد و گۆڵەكانی لیڤەرپوولیش هەریەکە لە محەممەد سەڵاح و نۆنێز لە خولەکی 64 و 80 تۆماریان كرد.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەر لەیەکەم یاریدا دوو خاڵی لەدەستدا و فولهامیش دوای گەڕانەوە بە ئەنجامێکی باش دەستی پێکرد.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |