English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا
2022-08-07 [08:26 AM]

ZNA – هەولێر


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ئەمجارە هێرش دەکاتە سەر نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و بە شێت ناوی دەبات و گوتیشی، ئەوەی چین دەیکات یەک ملیۆن ساڵی دیکە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا نەیدەتوانی بیکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و ئەمجارە وێڕای هێرشەکەی بۆسەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و یاسای کەمکردنەوەی هەڵئاوسان، هێرشی تووندی کردە سەر نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

ترەمپ، نانسی پیلۆسی بە شێت ناوبرد و گوتی، بە بردنەوەی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دێنن، ئەوەی ئەو کردی، خەونی لەمێژینەی چین بووە، پیلۆسی بەو سەردانەی، بیانووی دایە دەستی چینەوە بۆئەوەی ئۆپەراسیۆن و مانۆڕی سەربازی لەنزیک دوورگەی تایوان بکات، "هەرشتێک پیلۆسی دەستی لێبدات تێکیدەدات."

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا راشیگەیاند، "ئەم ژنە (نانسی پیلۆسی) ئاژاوە لەگەڵ خۆی دێنێت و ئەوەش رێک ئەوەیە کە ئێستا روودەدات، ئەوەی ئێستا لە چین و تایوان روودەدات، ئەو شتەیە کە ئەو ژنە خستیە دەستیانەوە، چونکە ئێستا ئەوان بیانوویەکیان بەدەستەوەیە بۆئەوەی هەرچییەکیان ویست بیکەن."

 

 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad