English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی فەلەستین: ژمارەی كوژراوانی فەلەستینی بۆ 29 كەس بەرزبۆوە كەشەشیان منداڵن
دیمەنی بۆردومانكردنی كەرتی غەزە
2022-08-07 [09:16 AM]

​ZNA – هەولێر


تەندروستی کەرتی غەززەی فەلەستین رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ 29 کەس بەرزبووەتەوە، کە شەشیان منداڵن، هاوکات ئیسرائیلیش بۆردوومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە چڕتر كردۆتەوە.

رۆژی یەکشەممە 7-8- 2022، بەرپرسانی تەندروستی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین رایانگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە کە بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا شەش منداڵ بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و بە شێوەیەکی گشتیش، 253 کەس لە فەلەستین برینداربوون.

لای خۆیەوە، ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەیان لایە کە مووشەکێکی لە رێڕەو دەرچووی چەکدارانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ لە ناوچەی جەبەلیەی باکووری کەرتی غەززە، بەڵام هیچ ئامارێک بۆ ژمارەی ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە لەو ناوچەیە بڵاونەکراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 20 ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی رۆژئاوا دەستگیرکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 19 ئەندامی بزووتنەوەکەیان دەستگیرکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad