English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میخائیل ئۆلیانۆف: کێشەی دانووستانی ئێران چارەسەر دەکرێن
میخائیل ئۆلیانۆڤ
2022-08-07 [09:26 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەڵێت هیچ کێشەیەک لە دانوستانەکاندا نییە نەتوانن چارەسەری بکەن.

میخائیل ئۆلیانۆف لە توتیتێکدا رایگەیاند سەرەڕای ئەوەی هێندێک ناکۆکی لە نێوان لایەنەکاندا ماوەتەوە، بەڵام دانوستانکاران دەرفەتیان هەیە ئەرکەکانی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەن جەختیشی کردووەتەوە کە هیچ کێشەیەک کە نەتوانن چارەسەری بکەن لە پلانی دانوستانەکاندا نییە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری ئەم وڵاتە لە دانوستانەکان رایاناگەیاندووە ئەوان پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەن. گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە و یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە، ئەمە دوایین هەوڵی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەبێت.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad