دکتۆر تی ئێم ڕۆه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی مۆبایلی سامسۆنگ
من هەموو ژیانی پیشەیی خۆمم وەک ئەندازیارێک کارم کردووە، و چەندین داهێنانی سامسۆنگم بینیوە کە سنووری مۆبایلە زیرەکەکانیان تێپەڕاندووە. ئەرکی ئێمە هەمیشە ئەوە بووە کە بگەینە تەکنەلۆژیایەک کە ژیانی خەڵک باشتر بکات. و دە ساڵ لەمەوبەر، دەستمان کرد بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەک بۆ گۆڕانی شاشەی تەخت و چوارگۆشە کە لەسەر هەموو مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنرێت. و پرسیارێکی سادەمان لە خۆمان کرد: چۆن دەتوانین هەموو شتێک بەدەست بهێنین، بە شاشەیەکی گەورەتر و ئەزموونێکی باشتری مۆبایلەوە؟
دەرفەتێکمان بینی بۆ دیزاینکردنی دیمەنێکی نوێ و پەرەپێدانی ئەزموونی نوێ کە پێشتر بە مۆبایلە زیرەکەکانی پێشوو نەدەکرا. بۆ ئەوەی بەسەر زۆرێک لە ئاستەنگە تەکنەلۆژییەکاندا زاڵ بین، سەرکەوتوو بووین لە ناساندنی یەکەم مۆبایلی زیرەکی چەماوە لە ساڵی ٢٠١٩، و بەم شێوەیە لەو کاتەوە بەشداریمان کردووە لە گۆڕینی داهاتووی پیشەسازییەکەمان.
ساڵی ڕابردوو بەردەوام بووین لە ناردنی نزیکەی ١٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی چەماوە لە سەرانسەری جیهاندا، کە زیاتر لە ٣٠٠٪ زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، پێشبینیش دەکەم ئەم گەشە خێرایە بەردەوام بێت. بەم شێوەیە گەیشتوینەتە ئەو ساتەی کە ئەم ئامێرە چەماوانە بەربڵاوبن بە شێوەیەکی فراوان، و خواستێکی زیاتریان لەسەرە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بەگشتی.
لە هەمووی زیاتر، ئامێرە چەماوەکانی گالاکسی شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکانمانی گۆڕیوە و یارمەتیدەر بوون لە چالاککردنی شێوازی ژیانی باشتر بۆ بەکارهێنەران لە ئاستی جیهانیدا.
میراتێکی نوێ گونجاو لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ژیاندا
جیهان لە جاران زیاتر بەیەکەوە گرێدراوە و زۆر خێراتر لە جاران دەجووڵێت، بۆیە کار و یاریکردن تێکەڵاو بوون، و هێڵەکانی نێوان جیهانی ڕاستی و دیجیتاڵیش کاڵ دەبنەوە. لەوانەش کە کار و کات بەسەربردن و زیاتریش چوونەتە ناو یەک شوێنەوە، و ئەویش ئەو مۆبایلەیە کە بەکاری دەهێنین. بۆیە بەکارهێنەران پێویستیان بە ئامێرێکی نەرم هەیە تا بتوانن لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان بەردەوام بن.
جێگای ئاماژەیە Galaxy Fold و Galaxy Flip توانای جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەیان هەیە. و ساڵی ڕابردوو 70%ی بەکارهێنەرانی ئامێرە چەماوەکانی گالاکسی ڕوویان لە Flip کردووە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە جیهان ببینن. بەکارهێنەرانی Flip پێیان باشە ئامێرێکیان هەبێت تا گوزارشت لە خۆیان بکات، جا چ لە هەڵبژاردنی ڕەنگی زەق بۆ ئامێرەکەیان، یان وێنەگرتن بێت بە شێوەیەکی نوێ بە بەکارهێنانی دۆخی Mode Flex.
بێ گومان ئامێرە چەماوەکان ئەزموونێکی جیاواز پێشکەش دەکەن. نزیکەی یەک لە هەر سێ بەکارهێنەری ئامێرە چەماوەکانی گالاکسی لە ساڵی ڕابردوودا چوونە سەر بەکارهێنانی ئەم ئامێرە چونکە زۆرترین توانای بەرهەمهێنانیان بۆ دابین دەکات، و هەروەها یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر بکەن بەهۆی کۆمپیوتەری تاکەکەسی و زۆر پەیوەست. بەکارهێنەرانی ئامێرە چەماوەکان پێیان باشە کە توانای فرەکارکردنیان هەبێت، بۆ ئەوەی کارامەتر بن و بتوانن کارەکانیان خێراتر ئەنجام بدەن.
بەکارهێنەرانی ئامێرە چەماوەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پەرەپێدانەکەمانیان لە باوەش گرتووە، و کاردانەوەیان گەورەترین پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی ئێمە لە گەشتەکەماندا بەرەو پێشەوە بچین، و هەروەها پابەندبوونمان بەم گەشتە پشتڕاست دەکەینەوە بۆ گەڕان بەدوای توانای نوێ و گەیشتن بە داهێنانی زیاتر لە جیهانی مۆبایلەکاندا.
ئەمساڵ، ئێمە پێشکەوتنمان تۆمار کرد کە هەموو ووردەکارییەک دەگرێتەوە، وئەزموونی نوێمان ئاشکرا کرد و بەم ئامێرانەمان ناساندووە کە ڕەفتاری بەکارهێنەرانی گۆڕیوە. من وەک خۆم ئێکجار بەپەرۆش دەبم کاتێک دەبینم خەڵک ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی زۆر لەو شتانە بکەن کە خواستیانە بە ئامێرە نوێیە چەماوەکان.
بێگومان ئەمە بەبێ هاوکاری و خواستی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ پەرەپێدان و بەکارهێنانی داهێنانی نوێ لە پۆلی مۆبایلدا نەدەکرا. لە هەمان کاتدا، ئێمە لەگەڵ پێشەنگەکانی پیشەسازی کاردەکەین لەوانە گووگڵ و مایکرۆسۆفت و هاوبەشەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی بۆ فراوانکردنی مەودای ئەزموونەکان لە سەرانسەری دەزگای ئامێرە چەماوەکان.
پێناسەیەکی نوێ بۆ ڕەهەندە ئەگەرییەکان
سێ ساڵ لەمەوبەر دەتوانرا تایبەتمەندییەکانی ئامێرە چەماوەکانی گالاکسی وەک چارەسەرێکی ڕیشەیی بناسرێت، بەڵام هەر زوو دیزاینێکی داهێنەرانە و نەرمەکەی ئاشکرا کرد کە بە تەواوی لەگەڵ شێوازی ژیانی سەردەم دەگونجێت. لە ئەنجامدا ئێستا هەڵبژاردەی پەسەندکراوی ملیۆنان کەسە.
لە چالاکیی داهاتووی Unpacked لە ١٠ی ئاب، ئامادەبووان تێبینی ئەوە دەکەن کە کاریگەری داهێنانەکانمان تەنها لەسەر ئەوە نییە کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت چی بکات، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کە دەتوانیت چی بکەیت. ئێمە جارێکی تر ئیلهاممان لە گرنگترین سەرچاوەمان وەرگرتووە کە ئەوانیش بەکارهێنەرانی گالاکسین، بۆ پاڵنانی سنوورەکان بۆ دوورترین تا بکرێت.
بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی ئەو ساتەم و زۆر بەپەرۆشم کە تواناکانی ئامێرە چەماوەکانی سامسۆنگ گالاکسی نوێ ئاشکرا بکەین، کە ئامرازێکی نموونەیی پێشکەش دەکات بۆ بەرهەمهێنان و گوزارشتکردن لە خود. وە بەکارهێنەر ئێستا دەتوانێنت زیاتر لەوەی جاران بیری لێدەکرایەوە بە یەک ئامێر بکات.
ئامادەبە بۆ پاڵنانی سنوورەکانی جیهانەکەت.
ئەم هەواڵە 1774جار خوێندراوەتەوە |