English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین رەتی كردەوە كۆتایی بەمانۆڕە سەربازییەكانی بێنێت لەسنووری تایوان
2022-08-08 [08:26 AM]

ZNA – هەولێر


چین داوای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە یەكێک لە گەورەترین مانۆڕە سەربازییەکانی رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، مانۆڕە سەربازییەکانیان لە نزیک سنووری تایوان بەردەوام دەبن

رۆژی دووشەممە، 8ـ8-2022، فەرماندەی رۆژهەڵاتی سەربازیی چین لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سوپای ئازادیخوازی گەلی چین بەردەوام دەبێت لە مەشق و راهێنانەکانی لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری دوورگەی تایوان، گوتیشی: کە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرنج دەخەنە سەر ئۆپەراسیۆنی دەریایی و ژێردەریایی.

رۆژی پێنجشەممە، 4ـ8-2022،  رۆژێک لەدوای سەردانەکەی نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ دوورگەی تایوان، چین مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی لە نزیک دوورگەکە دەستپێکرد و دواتریش کەشتی و فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان چین و تایوانیان بڕی

چاوەڕوان دەکرا رۆژی یەکشەممە مانۆڕە سەربازییەکان کۆتاییان بێت، بەڵام  چین ئاماژەی بە وەستاندی مانۆڕەکان نەکردووە.

 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad