English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای شەڕێكی خوێناوی ئاگربەستی غەززە و ئیسرائیل ڕاگەیێندرا
2022-08-08 [08:36 AM]

ZNA – هەولێر


دوای سێ رۆژ لە شەڕ و پێكدادان و کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەس لە کەرتی غەززە، گرووپی جیهادی ئیسلامی  و ئیسرائیل و بەناوبژیوانی كردنی میسر ئاگربەستیان راگەیاند.

شەوی ڕابردوو 07-08-2022  ئاگربەستی نێوانیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاگربەستەکە، هەردوولا پابەندی ئاگربەستی تەواوی شەڕ دەبن و میسریش هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی خەلیل عەوادە و بەسام سەعدی، دوو دیلی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون، چڕدەکاتەوە.

میسر پەیوەندیی بە هەردوولاوە کردووە و جەختی کردووەتەوە خۆیان لە گرژی و ئاڵۆزی بەدووربگرن، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لای خۆی ئاگربەستەکەی پشتڕاستکردەوە و یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، پابەند دەبن پێیەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لانی کەم 43 کەس لە خەڵکی سڤیل و چەکدارانی سەرایا قودس، باڵی سەربازیی گرووپی جیهادی ئیسلامی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران، لە لایەنی ئیسرائیلیش تەنیا ئاماژە بە زیانی ماددی کراوە.

 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad