English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەست دەكاتەوە بە پڕۆژەی دروستكردنی مانگی دەستكرد
2022-08-08 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی ١٠ ساڵە پڕۆژەی دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراق راوەستاوە لە ئێستادا سەرقاڵی واژۆکردنی گرێبەستێکن لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژەیە.

 

عادل ئەعرەجی بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیارییەکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێک واژۆ بکەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی بنیادنانی مانگی دەستکردنی عێراقی.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەی دروستکردنی مانگی دەستکرد پرۆژەیەکی گەورەیە و لە ساڵی ٢٠١٢ بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر عێراق راگیراوە و لەو ساڵەشەوە هیچ بوجەیەک لە پەرلەمان بۆ ئەو پڕۆژەیە دابین نەکراوە.

ئەو گوتیشی، تەندەرێکی گشتیان خستووەتە بەردەم سەرجەم کۆمپانیاکانی ئەلفەندەر کە کار لە بواری دروستکردنی مانگی دەستکرددا دەکەن و ئێستاش لە پرۆسەی گرێبەستدان لەگەڵ کۆمپانیایەکی راوێژکاری بۆ دیاریکردنی پێداویستی و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان بۆ ئەو مانگە دەستکردە.

لەبارەی بوجەی پرۆژەکەشەوە ئاشکرای کرد ئەو پرۆژەیە، هیچ تێچووێکی نابێت لە بوجەی دەوڵەت و تێچونەکەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad