English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆمبایەکی گەورەی کارنەکردوو دۆزرایەوە
2022-08-08 [09:39 AM]

ZNA - هەولێر


بۆمبایەکی گەورەی کار نەکردووی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووهەم لە رووبارێکی ئیتالیادا دۆزرایەوە. سوپای ئیتالیا پشت‌ڕاستی کردەوە، ئەم بۆمبایە قورسایی ٤٥٠ کیلۆ‌گرامه و لە رۆخی وشک‌بووی رووباری "پۆ" لە ناوچەی "لۆمباردی" لەلایەن ماسیگرانەوە دۆزراوەتەوە. بەرپرسانی سەربازی دەڵێن ئەم بۆمبە ٢٤٠ کیلۆ‌گرام کەرەستەی تەقینەوەی تێدابووە. لە کاتی تەقاندنەوەی ئەم بۆمبە ٣ هەزارکەس ناوچەکەیان چۆل کردووە و بۆماوەیەکیش ئاسمان ناوچە بەسەر هاتووچۆی فڕۆکەی گەشتیاریدا داخراوە. ئیتالیا ئیستا لە ماوەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەرەوە تووشی توندترین وشکەساڵی بووتەوە و رووباری " پۆ" بەدرێژایی ٦٥٠کیلۆمەتر دڕێژێتە نێودریای "ئادریاتیک"ەوە. ئەم رووبارە درێژترین رووباری ئیتالیایە و لە کێوانی ئاڵپبەوە سەرچاوە دەگرێت.



ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad