English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین مەشقی سەربازی نوێ لە نزیک تایوان ڕادەگەیەنێت
2022-08-08 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی دووشەممە سوپای چین ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی نوێی دەریایی و ئاسمانی لە دەوروبەری تایوان ڕاگەیاند، ڕۆژێک دوای کۆتاییهێنان بە مەشقە سەربازییە گەورەکەی کە وەکو وەڵامێک بوو بۆ سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان.

سەرکردایەتی ڕۆژهەڵاتی چین گوتی مەشقێکی هاوبەش ئەنجام دەدات و سەنگ دەخاتە سەر دژە ژێرئاوگەڕەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشی دەریایی.

سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی پیڵۆسی بۆ تایوان چینی توڕە کرد، کە تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت. چین بە هەڵدانی موشەکی باڵیستیکی بەسەر تایپێی پایتەختی تایواندا وەڵامی سەردانەکەی دایەوە و کەناڵە پەیوەندییە سەربازییەکانیشی لەگەڵ ئەمەریکادا بڕی.

جێی ئاماژەیە ئەوە یەکەمین جار بوو چین موشەکی باڵیستیکی بەسەر تایواندا هەڵبدات.

هێشتا بەدیاریکراوی ماوە و شوێنی مەشقە نوێیەکان نەزاندراوە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad