English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوشئۆغڵو: چاوەڕوانین عێراق پەکەکە به‌ رێکخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت
2022-08-08 [01:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە میانی کردنەوەی ١٣هه‌مین کۆنفرانسی باڵیۆزاندا کە لە ئەنقەرە سازکرا، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد، باسی لەوە کرد وڵاتەکەی رێبەرایەتی هەموو هەوڵەکانی کردووە بە پێواژووی ئاستاناشەوە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا بە پرۆسەیەکی سیاسی لەسەر بنەمای یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی وڵاته‌كه‌.

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا لە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە باکووری سووریا ئەنجامیانداوە دەستەبەری ئاسایشی هاووڵاتییه‌ مەدەنییه‌كانیان کردووە و بەپێوەری نەتەوە یەکگرتووەکان رێگایان لەبەردەم گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکاندا کردووەتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، "پەکەکە و درێژکراوەکانیان بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ تێکدانی ئەم رەوشه‌ سەقامگیره‌ و بۆ سەر هاووڵاتییه‌ مەدەنییه‌ سوورییه‌كان. با چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌كرێت وڵاتەکەمان کە هاوکاری دابینکردنی ئاسایشی ملیۆنان سووریی دەکات، بێدەنگ بێت بەرامبەر ئەو هێرشانە".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی عێراق دەکەن و خوازیاری بینینی عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسوودە دەکەین کە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاکەکە بێت لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەدا.

روونی كرده‌وه‌، "بوونی پەکەکە لە عێراق رەهەندێکی گرنگی پەیوەندییەکانمانە له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌. سەرەتا چاوەڕوانین عێراق ئەوە رابگەیەنێت کە پەکەکە رێکخراوێكی تیرۆریستییە و هەنگاوی بەرجەستە دژ بەو رێکخراوە بگرێتەبەر. تا بەجێگەیاندنی ئەو چاوەڕوانییەمان، بەردەوام دەبین لەسەر گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی ئاسایشی نیشتمانیمان بە پێویستی داناوە".

 

AA





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad