English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی جەرجیر
2022-08-08 [12:00 PM]

ZNA : هەولێر


‎جەرجیر یەکێکە لەو سەوزانەى چەندان سوودى گرنگى هەیە، هەربۆیە بۆ تەندروستى لەش و دەرونى تاک پێویستە. ‎جەرجیر لە ناو خەڵکیدا بەوە ناسراوە کە یارمەتى مرۆڤەکان دەدات کێش کەمبکەن، بەڵام جگە لەمە چەندان سوودى گرنگى تریشى هەیە کە پێویستە بیانزانن. ‎- خواردنى جەرجیر دەبێتە هۆى بەهێزبوونى سیستەمى بەرگرى و دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکان. ‎- کار دەکاتە سەر بارى دەروونى و واى لێدەکات دڵخۆشترببێت، چونکە هۆڕمۆنى سیرۆتۆنین دەردەکات کە بە هۆڕمۆنى دڵخۆشى ناسراوە. ‎- بەسوودە بۆ تەندرووستى سیستەمى دەمار و مێشک. ‎- کار دەکاتە سەر سووتاندنى چەورى و دەبێتە هۆى کەمکردنى کێش. ‎- دەتپارێزێت لە تووشبوون بە وەرەم و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات. ‎- دەتپارێزێت لە قورحەى گەدە. ‎- لەش بەهێز دەکات و دووریدەخاتەوە لە ئێسکە نەرمە و کەمخوێنى. ‎- دژى هەستیارى پێستە، چونکە ماددەى فیلاگرینى تێدایە کە نەمانى ئەم ماددەیە لە لەشدا دەبێتە هۆى وشکبوونەوەى پێست و سووربوونەوەى. ‎جەجیر یەکێکە لەو ڕووەکانەى لە کۆمەڵەى سەوزەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە هەر ١٠٠ گرامێک لە جەرجیر ٢٣٧٣ یەکەى تێدایە، %٧٩ ى پێویستى ڕۆژانەى مرۆڤ لە ڤیامین A دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەى ڤیتامی K تێدایە. هەروەها دەوڵەمەندە بە کلۆرۆفیل و یەکەکانى فیتۆ و ڤیتامین C ، جگە لە ٨ جۆر ئاسن کە بریتین لە ئاسن و زینک و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و منگەنیز و فۆسفۆر و سیلینیۆم و کالسۆ .





ئەم هەواڵە 1063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad