English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ زوو چاکبوونەوەی هەوکردنی قورگ ئەو خۆراکانە بخۆ
2022-08-08 [03:56 AM]

ZNA : هەولێر


ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە سوودێکی باشیان هەیە لە نەمانی هەوکردنی قورگ و سورێنچک، وەک چارەسەرێکی خێراهەژمارکراون. ‎١.زەردەچەوە ‎تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی تێدایە و هەوکردنی قورگ ناهێڵێت، دەتوانرێت بۆ شوربا زیاد بکرێت یان بە شێوەی چا ئامادە بکرێت. ‎٢.هێلکەی شڵەقێنراو ‎ئەو جۆرە هێلکەی کە لە کاتی ئامادەکردنیدا تێکدەدرێت و سپێنە و هێلکەکەی جیاناکرێتەوە و لەسەر ئاگر و لە تاوەیەکدا گەرم دەکرێت، بەڵغەم و هەوکردنی قورگ ناهێڵێت. ‎٣.سەوزەواتی کوڵاو ‎دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامینەکان و بەرگری جەستە بەهێز دەکەن، وەک پەڵپینە و سپێناخ. ‎٤.ئاوی مریشک ‎جێگەی ئاوی لەدەستچووی جەستە دەگرێتەوە، لەگەڵیدا هەوکردنی قورگ ناهێڵێت. ‎٥.ماستاوی خەست ‎بۆ چارەسەری هەوکردنی قورگ بەسوودە و بە ئاسانی هەرس دەکرێت، بەکتریای سوودبەخشی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات.





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad