English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، له‌ به‌سره‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
2022-08-09 [06:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی نه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با هاووڵاتییانی به‌سره‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و زۆرێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست.

دوێنێ شه‌و سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سره‌ به‌هۆی كه‌می ته‌زووی كاره‌با و پچڕانی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ پارێزگاكه‌یان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام.

هاووڵاتییان داوای باشتركردنی دۆخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كرد به‌تایبه‌تیش له‌م وه‌رزه‌ی به‌تینی گه‌رمایه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ندێ شوێنی پارێزگاكه‌ بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزبۆته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست و تایه‌یان سووتاند و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا حكوومه‌ت به‌ڵێنیان پێنه‌دات شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن.

به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانیش ڕێگای سه‌ره‌كی چوون و هاتن بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سڕیان گرتووه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ بارهه‌ڵگرێكی بازرگانی به‌وێدا تێپه‌ڕێ.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad