English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆكرانیا: دوو سیخوڕی روسیامان دەستگیر كردووە كەبەنیازن بوون دوو بەرپرسی باڵا بكوژن
2022-08-09 [08:13 AM]

​ZNA – هەولێر


دوو سیخوڕی رووسیا لەلایەن دەزگای ئەمنی ناوخۆی ئۆکراینا دەستگیر كرا،  کە هەوڵیانداوە وەزیری بەرگری و سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئەو وڵاتە بکوژن.

دەزگای ئەمنی ناوخۆی ئۆكرانیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند: "هێزەکانمان بکوژەکانی سەر بە هێزی تایبەتی رووسیایان دەستگیرکرد کە پلانی کوشتنیان بۆ ئۆلێکسی رێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری و کیریلۆ بودانۆڤ، سەرۆکی هەواڵگریی سەربازی دانابوو."

هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی ئۆکراینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک چەکدار دوو پیاو کە جلی مەدەنییان لەبەرە، گەمارۆ دەدەن و قۆڵبەستیان دەکەن.

بە گوتەی هێزە ئەمنییەکانی ئۆکراینا، ئەو دوو پیاوەیان لە شاری کۆڤێل لە باکووری رۆژئاوای ئۆکراینا دەستگیر کردووە و یەکێک لەو گومانلێکراوانە، لە بێلاڕووسەوە چووەتە ئەو وڵاتە.

ئاسایشی ئۆکراینا دەڵێت، ئەو کەسانە ئامادەکارییان کردووە بۆ لەناوبردنی دوو بەرپرسە باڵاکە و چالاكوانێکی ئۆکراینی کە ناوی نەهێنراوە.

لەڕاگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: بڕیار بوو بە کوشتنی هەریەکێکیان بە بڕە پارەیەک پاداشت بکرێنەوە کە لە 100 هەزار دۆلارەوە تاوەکو 150 هەزار دۆلار بوو.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad