English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر: سوێند بەخوا گەندەڵكار كاربەدەستمان نابێت
2022-08-09 [08:39 AM]

​ZNA – هەولێر


بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەلێت، "من و هاوشێوەی من پەیمان و بەڵێن نادەین بە گەندەڵی و گەندەڵکاران".

 

ئەمڕۆ سیشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەبۆنەی رۆژی عاشورا و ساڵیادی کوژرانی ئیمام "حسێنی کوڕی عەلی" تویتێکی کرد و پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، " سوویند بەخوا گەندەڵکار کاربەدەستمان نابێت"، دەشڵێت، "من و هاوشێوەی من هەرگیز بەڵین و پەیمان نادەین بەگەندەڵی و گەندەڵکار".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "ئەڕی پشیتوانێک نییە پشتمان بگرێت تا سەرکەوتووبین و سەرمان بخات؟".

دوای ئەوەی سەدر داوای لەلایەنگرانی كرد خۆپیشاندان بکەن ئەوانیش هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و لە ئێستادا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad