English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لەپارێزگای دیالە دەستی پێكرد
2022-08-09 [08:57 AM]

​ZNA – هەولێر


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکمان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لە پارێزگاگەدا دەستپێكردووە.

تاڵب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە : پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، سوپای عێراق و ھێزەکانی لیوای 20، 24، 62، و 110ی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە باکووری قەزای میقدادییە (شارەبان) باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگاکە دەست پێ کردووە.

موسەوی ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوار میحوەری باکووری قەزای میقدادییە ئەنجام دەدرێت ، ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەش، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی داعشە لە ناوچەکانی باکووری قەزای میقدادییە.

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad