English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ هەست بە ماندوویی دەكەین ؟
2022-08-09 [10:29 AM]

هەولێر : ZNA


بەشێكی بەرچاو لە خەڵكی هەست بە ماندوێتی دەكەن كە دەكرێت هۆكاری ئەمە یەكێك یان زیاتر لەوانە بێت: -1 نووستنت وەك پێویست نییە: كەمخەوی بەشێوەیەكی نەرێنی كار لەباری تەندروستی و توانای سەرنجدان دەكات. بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمخەوی، دەبێ لاپتۆپ و تیڤی و مۆبایل لە ژووری نووستنەكەتدا قەدەخە بكەیت. ئەگەر سەرەڕای ئەمەش كەمخەویت، سەردانی پزیشك بكە. -2 پرخە: لەوانەیە ماوەی پێویست بنوویت، بەڵام بەهۆی پرخە پرخی شەوان و گیرانی كاتیی هەناسەوە، ماوە ماوە بەخەبەربێیت و بەمجۆرە خەوەكەت تێكبچێت. چارەسەر بریتییە لە دابەزاندنی كێش و وازهێنان لە جگەرەكێشان و بەكارهێنانی ئامێری تایبەتی دژی پرخە پرخ. -3 نەبوونی وزەی پێویست: بەهۆی دابەزینی ئاستی شەكری خوێنەوە روودەدات. خۆپاراستن بریتییە لە خواردنی كاربۆهێدراتە ئاڵۆزەكان و رەگەزە پڕۆتینییەكان. -4 كەمخوێنی: لە ئافرەتاندا زیاتر بڵاوە، بەهۆی خوێندانانی زۆر لە سووڕی مانگانەدا. رووبەڕووبوونەوەی ئەم حاڵەتە بە خواردنی پڕ لە ماددەی ئاسن دەبێت، وەكو گۆشت و جگەر و پاقلەمەنییەكان. بەردەوامیی حاڵەتەكە، پێویستی بە سەردانی پزیشك دەبێت. -5خەمۆكی: خەمۆكی تەنیا بە نیشانەی دەروونی خۆی نانوێنێت. بەڵكو لەوانەیە سەرئێشە و ماندوێتی و نەمانی ئارەزووی خۆراكیشی لەگەڵ بێت. -6تەمبەڵیی رژێنی دەرەقی: رژێنی دەرەقی، كۆنترۆڵی پێكهێنەكردار و رووخێنەكرداری جەستە دەكات. بە شیكاریی خوێن حاڵەتەكە دەستنیشان دەكرێت و بە پێدانی هۆرمۆنی دەستكرد، چارەسەر دەكرێت. -7 زیادەڕەوی لە خواردنەوەی كافایین: خواردنەوەی قاوە و چا و هاوشێوەكانیان، خەو دەزڕێنێت. بەڵام زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا، لێدانی دڵ خێرا دەكات و فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە و سەرەنجام ماندوێتی دروستدەكات. -8 شەكرە: ئەگەر بەردەوام هەست بە ماندووبوون دەكەیت و هۆكارێكی دیاریكراو شك نابەیت، بیر لە شەكرە بكەرەوە. -9 كەمبوونەوەی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا: -10 شێوازی شەفتی كار: ئەگەر شەفتی شەوان و رۆژانیش كار بكەیت، كاژێری بایۆلۆجی جەستەت تێكدەچێت و هەمیشە هەست بە ماندوێتی دەكەیت.





ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad