English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر.. بە نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ كران
2022-08-09 [02:20 AM]

ZNA-هەولێر


بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا دەبێت.
 
پرۆژە تەواوكراوەكان بریتین لە پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەلاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە. هەروەها قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى 189ى عەنكاوە.
پرۆژەكان بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار و بە ڕێژەی 100% تەواوكراون، وێڕای ئەو پرۆژانە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار




ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad