English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگەدارییەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە
2022-08-09 [02:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

پاش 9/9/2022 داواكارییەكان وەرناگیرێن

ئەو خانووانەی بە شێوەی زێدەڕۆ دروست کراون و یاسای زێدەڕۆکار دەیانگرێتەوە، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان رێکەوتی 9/9/2022ـە و پاش ئەو وادەیە ئیدی لەو مافە یاسایییەیان بێبەش دەبن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە زووترین کات داواكانیان پێشكەش بە لیژنەی تایبەتمەند لە قەزا و ناحییەكان بكەن، بۆ ئەوەی لەو دەرفەتە سوودمەند بن كە تەنیا مانگێكی ماوە.
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زێدەڕۆ لە پێش ڕێكەوتی مانگی 31/12/2021 دروست کراون، بەپێی یاسای هەمواركراوی ژمارە 7ی ساڵی 2021 جێگیرکراو تاپۆ دەکرێن، هەر خانوویەکیش لەپێش ئەو رێککەوتووە بەشێوەی زێدەڕۆ دروست کرابن، رێکارەکانی تاپۆکردن دەیانگرێتەوە.
کەسی زێدەڕۆکار داواکارییەک پێشکەشی یەکە ئیدارییەکەی لە قایمقامییەت و ناحییەكان دەکات و یەکەی ئیدارییش لیژنەیەکی تایبەتی پێک هێناوە بۆ راییکردنی کاروبارەکانی ئەو بابەتی تاپۆکردنە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی دۆخی ئابووری و بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پڕۆژە یاساکەدا نرخی زۆر رەمزی بەپێی یاساكە پێشنیار کردووە .

ڕێنمایی یاسایی:
ماوەی سێ ساڵە یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان ژمار 3ی ساڵی 2019ی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 دەرچووە و ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن هاووڵاتییان پاڵپشت بە ماددەی 2 لە یاسای سەرەوە، وەک مەرجێک ئاماژە کراوە کە زێدەڕۆکار پێویستە داواکاری پێشکەش بکات. تەنیا پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە لە ماوەی دیاریکراودا مافی تەواو بۆ زێدەڕۆکار دەستەبەر دەکات بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لە یاساکە. واتە ڕێکارەکانی تری بەناوکردن و ئەو کێشانەی لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دێتە پێش، نابێتە ڕێگر لە سوودمەندنەبوونی زێدەڕۆکار لە یاساکە. بۆ ئەوەی هاووڵاتی داواکاری لە ماوای یاسایی پێشکەش بکات و ئەو دەرفەتە بەفیڕۆ نەدات کە دوا دەرفەتە بۆ سوودوەرگرتن لەم یاسایە و دووچاری جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 تایبەت بە نەهێشتن و لابردنی زێدەڕۆیی نەبێتەوە، لەسەر لیژنەکانی پێکهاتوو لە پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکانە ئەم داواکارییانە بە شێوەی فەرمی لە هاووڵاتییان وەربگرن وەکوو سەرەتا، پاشان داوای داتا و پێداویستییەکانی بەناوکردن بکرێت.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad