English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ جیهان به‌ره‌و كه‌نارێك نادیار هه‌نگاو ده‌نێت
2022-08-10 [09:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی، به‌هۆی به‌رده‌وامی كیڤ له‌ بۆردومانكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زابۆرۆجیه‌، جیهان به‌ره‌و كه‌نارێكی نادیار ده‌ڕوات.

ماریا زاخارۆڤ وتی، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات له‌ نێوانیاندا ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌ئه‌نجامی ده‌ستكردی مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌وه‌، پێویسته‌ له‌مه‌ تێبگات جیهان به‌ره‌و كه‌نارێكی نادیار ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانایان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌پێدان له‌ بواری سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی یه‌ده‌گ به‌كاری بهێنن، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌ی رژێمی كیڤ به‌شێكه‌ له‌ چاڵاكیه‌ له‌ یاسا ده‌رچوه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش روخێنه‌ره‌، ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نها له‌ سنورێكی جوگرافی دیاری كراو نامێنێته‌وه‌.

زاخارۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ ته‌نها بڕیارێك نییه‌، له‌سه‌ری رێك نه‌كه‌وتبن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ پاڵنه‌ری ئاره‌زوی هه‌یه‌ و ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هه‌ندێك زێده‌ڕۆیی له‌ چوارچێوه‌ ئاسایشدا بكرێت، ئه‌م بڕیاره‌ رێگری له‌ گه‌شتی "گروسی" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كرد بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی زابۆرۆجیه‌ به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نابه‌پرسانه‌یه‌، زۆر رووداوی مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، كارگێڕی ئاسایش له‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌شتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ وێستگه‌ی زابۆرۆجیه‌ ده‌رنه‌بڕی، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی به‌ كیڤ دا له‌ بێزاركارییه‌كانی له‌ ناوچه‌كانی نزیك وێستگه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

 

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad