English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیلۆن مەسک بەشێک لە پشکەکانی لە کۆمپانیاکانی تێسلا دەفرۆشێت
2022-08-10 [12:00 PM]

ZNA:هەولێر


بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، بەبڕی 6.9 ملیار دۆلار بەشێک لە پشکەکانی لە کۆمپانیاکانی تێسلا کە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دەفرۆشێت و ئاشکراشی دەکات، ئەو بڕە پارەیە رەنگە بەکاربهێنێت بۆ خەرجیی دادگەییکردنەکەی لەبارەی ناکۆکۆییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای تویتەر.
 
رۆژی سێشەممە 09-08-2022 ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە تویتێکدا لە هەژمای تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لەبارەی فرۆشتنی ئەو پشکانەی تێسلا نووسیوویەتی "لە ئەگەری رەتکردنەوەی مامەڵەی کڕینی تویتەردا، گرنگە نەکەوینە باری فرۆشتنی لەناکاوی پشکەکانی تێسلا".
 
هەروەها مەسک نەیشاردووەتەوە کە لە داهاتووشدا رەنگە ناچار بێت بەشێکی دیکەی پشکەکانی تێسلا بفرۆشێت، ئەگەر بێتو مامەڵەی کڕینی تویتەر رەتنەکرێتەوە. 
 
لە سەرەتای مانگی تەممووز، مەسک گرێبەستی کڕینی کۆمپانیای تویتەر کە بە بڕی 44 ملیار دۆلار لەسەری رێکەوتبوون، رەتکردەوە و بەمەش بەرپرسانی تویتەری تووڕە کرد و رایانگەیاند، دوورنییە ئەو کەیسە ببەنە دادگە و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دادگە یەکلایی بکەنەوە.
 
ئەمە یەکەمجار نییە مەسک ناچار دەبێت پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بفرۆشێت و لە مانگی نیسانی رابردووش، مەسک بەشێک لە پشکەکانی تێسلای بە بڕی 8.5 ملیار فرۆشت و ئەوکاتیش رایگەیاندبوو کە نیازی نییە لە داهاتوودا پشکی دیکەی تێسلا بفرۆشێت.
 
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێستا مەسک خاوەنی کەمتر لەسەدا 15ـی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلایە و ئەو رێژەیەش دەکاتە 155 ملیۆن دۆلار و لەماوەی یەک ساڵی رابردووشدا بە فرۆشتنی پشکەکانی تێسلا، مەسک توانیویەتی 32 ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت. 





ئەم هەواڵە 829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad