English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یونانی٢٩ کۆچبەریان لە مردن رزگار کرد
2022-08-10 [07:07 AM]

ZNA - هەولێر


حکومەتی یۆنان دەڵێت ٢٩ کۆچبەریان لە خنکان رزگار کردووە خەڵکی عێراق و ئێران و ئەفغانستانن. ئەم کۆچبەرانە شەوی رابردوو دوای ئەوەی بەلەمەیەکەیان لە نزیک دوورگەی کارپاسۆس نقووم بوو، رزگار کران. رزگاربووان ئاماژەیان دەڵێن بە گشتی ٦٠ بۆ ٨٠ کەس لەسەر ئەم بەلەمە بوون. چارەنووسی کۆچبەرانی دیکەی سەر ئەم بەلەمە هێشتا دیار نییە. بەلەمەکە لە ئەنتالیای تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا دەچوو. دوای ئەوەی حکومەتی یۆنان گەڕان بەدوای کۆچبەرانی نایاسای لە دەریای ئەگەدا چڕتر کردەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە حکومەتی تورکیاش کۆچبەرانی نایاسایی سنوورداش دەکاتەوە، ژمارەیەکی زۆرتر کۆچبەر رێگەی رۆشتن لە یۆنانەوە بۆ ئیتاڵیایان هەڵدەبژێرن.



ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad