English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئێران خەریک‌بووە لە نێو خاکی ئەمریکا جۆن بوڵتن تیرور بکات
جۆن بۆلتن، راوێژاری پێشووی کۆشکی سپی
2022-08-10 [08:14 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، بەگوێرەی بەڵگەنامەی بەردەستی، شەهرام پورسافی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئەندامی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە هەوڵی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، پلانی کوشتنی جۆن بوڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای داناوە. وەزارەتی داد جەختیشی کردووەتەوە، پورسافی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢١، داوای لە هاوڵاتییەکی ئەمریکا کردووە، وێنەی جۆن بۆڵتن بگرێت، هەروەها ٣٠٠هەزار دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ ئەو کەسەی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بکوژێت. هەروەها جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، ئەو تۆمەتانە نیشاندەری بەردەوامیی ئێرانە بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتن. ئەو دەڵێت، ئێران هێرش بکاته سەر هاووڵاتییانمان وەڵامی توندمان دەبێت.



ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad