English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر: هەڵوەشاندنەوی پەرلەمان پێویستیی به دانیشتنی پەرلەمان نییە
2022-08-10 [09:32 AM]

​ZNA – هەولێر


موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دەڵێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستیی به‌ دانیشتنی په‌رله‌مان نییه‌ و داوا له‌ دادگا ده‌كات په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و واده‌یه‌ك بۆ هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ دیاری بكات.

سه‌در له‌ تویتێكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: ژماره‌یه‌ك لایه‌ن له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ن، خۆیان به‌ پشكپشكێنه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ گه‌نده‌ڵی هه‌ڵواسیوه‌ و داواكاریه‌كانی گه‌ل ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌در داوای له‌ دادگا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرد، له‌ژێر هه‌ژموونی سیاسی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆی راسته‌ڕێ بكاته‌وه‌.

سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌، شۆڕشگێڕان له‌ مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن و داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی و ته‌واوی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، داواكارییه‌كانیان له‌ دژی گه‌نده‌ڵكاران له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ دادگا بكه‌ن و گوتی: هیوادارین دادگاش ئه‌ركی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad