English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌ك رووسیا تا ئێستا نزیكه‌ی 100 ئەفسەری باڵای سەربازی لەدەستداوە
2022-08-11 [08:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی بێست، تا ئێستا رووسیا لانیكەم 100 ئەفسەری باڵای لەدوای داگیركردنی ئۆكرانیا لەدەستداوە ، تەنها لە دوو رۆژی رابردووشدا سێ ئەفسەری باڵای رووسیا كوژراون.

شیكارییەكی هەواڵگری بەریتانیا كە لەم هەفتەیەدا بڵاوكرایەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا لانیكەم 10 ژەنەراڵی ڕووسیا لە بەرەكانی شەڕدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی گوتەی گلێن هاوارد، سەرۆكی دامەزراوەی جەیمس تاون، پوتین ستراتیژێك دەگرێتەبەر كە هەوڵدەدات بۆ دۆزینەوەی ژەنەراڵێكی شەڕی سەركەوتوو،بەڵام خۆشبەختانە بۆ ئێمە تا ئێستا ژەنەڕاڵێكی نەدۆزیوەتەوە.

لە راپۆرتەكەی ڕۆژنامەی دەیلی بیست، ئاماژە بەوە كراوە كە پوتین پلانی داناوە بۆ دانانی رژێمێك كە لەلایەن مۆسكۆوە پاڵپشتی دەكرێت لە ئۆكرانیا و دەست بەسەر تەواوی ئەو وڵاتەدا بگرێت، بەڵام ئەمە بەدی نەهات.

بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری بەریتانیا، پێدەچێت شكستەكانی سوپای ڕووسیا لە شەڕەكەدا بووبێتە هۆی ئەوەی زنجیرەیەك لە سەركردایەتی ڕووسیا دووربخرێنەوە.

 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad