English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە
2022-08-10 [11:25 AM]

ZNA : هەولێر


ئازاری سەر یەکێکە لەو ئازارانەی دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکان، پزیشک ئانا لاتسینۆڤا پسپۆڕ لەبواری گوێ و مێشک چەند ڕێنماییەک بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەخاتەڕوو. بەشێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی سەرئێشە بریتین لە کەمخەوی، هیلاکی، نەخۆشی و چەند هۆکارێکی دیکە، ئەم ڕێگایانە یارمەتی ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەدەن: -پسپۆڕەکە جەختی لەوەکردووە زۆری ماوەی نوستن یان کەمخەوی هەردووکیان هۆکارن بۆ سەرئێشە، بۆیە پێویستە کاتی خەوتن و هەستان ڕێکخراو بێت. -زۆر کارکردن و ماندووبوون هۆکارێکی دیکە بۆیە پێویستە هەموو کەسێک کاتی کارکردنی دیاریبکات و لە کاتی دیاریکراو زیاتر نەبێت بۆئەوەی لە سەرئێشە بەدووربێت. -دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی و توڕەبوون هۆکارێکی دیکەی ڕزگاربوونە لە سەرئێشە. -برسێتی هۆکارێکی سەرەکی سەرئێشەیە، لەسەر کەسەکان پێویستە کاتی خواردنیان دیاریکراوبێت و لەکاتی خۆیدا نان بخۆن و فەرامۆشی نەکەن. -هەندێکجار قاوە بۆ کەمکردنەوەی ماندووی مێشک و سەرئێشە سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت ئەوا هۆکارێکە بۆ سەرئێشە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە لە چوار کوپ زیاتر نەخورێتەوە. -ڕۆژانە وەرزشکردنی سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە هەیە.





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad