English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسەری چرچبوونی پێست
2022-08-10 [05:33 AM]

هەولێر : ZNA


زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر دیارترین هۆكاری چرچبوونی پێستە، ئەویش بەهۆی ئەو تیشكە سەروو وەنەوشەییەی تێیدایە. باشترین رێگەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمە، پۆشینی جلوبەرگی زۆر و بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆرە. هەموو دەركەوتەیەكی نوێ لە پێستدا سادە و نیشانەی چوونە تەمەن نییە و دەكرێ شیرپەنجە بێت، بۆیە هەر گۆڕانكارییەكی نوێت لە پێستتدا هەستپێكرد، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی پێست بكەیت. چرچی دەوروبەری لێوەكان لە ژناندا زیاترە لە چاو پیاوان، ئەمەش چونكە پیاوان ئارەقەڕژێنی زیاتر و سوڕە خوێنێكی چالاكتریان هەیە لە دەوروبەری لێویاندا. زانستی پزیشكی سەلماندوویەتی جگەرەكێشان دەبێتە هۆی پیربوون و چرچبوونی پێست و دەكرێ لە تەمەنی 20 ساڵییەوە كاریگەرییەكانی دەربكەون. وەرزشكردن بە ماسولكەكانی رووخسار، نەك كاریگەری چرچەكان كەمناكاتەوە، بگرە وادەكات زیاتریش دەربكەون. بەكارهێنانی كرێمی شێداركەرەوە دەبێتە هۆی فرێش دەركەوتنی رووخسار و وا دەكات كەمتر تێبینی هەبوونی چرچ بكرێت لە رووخساردا. ئەو ماددە كیمیاییە پزیشكییانەی كاریگەریی چرچیی پێست كەمدەكەنەوە و وا دەكەن گەنجتر دەربكەویت بریتین لە: رێتینۆیدەكان، ئەلفا هایدرۆكی ئەسید و ئەزیلایك ئەسید. بۆتۆكس چرچەكانی پێست پڕ ناكاتەوە، بەڵكو جۆرە ئیفلیجییەك لە ماسولكەكاندا دروستدەكات و توانای كرژبوونیان لاواز دەكات و ئەمەش وادەكات هەتا كاریگەری بۆتۆكسەكە تەواو دەبێت، چرچەكان دروستنەبن، یان كاڵ ببنەوە و قووڵ نەبن. بۆتۆكس سێ چوار رۆژی دەوێت تا كاریگەرییەكانی دەستپێدەكەن و لە ماوەی مانگێكدا لوتكەی كاریگەرییەكەی دەستپێدەكات و دوای سێ چوار مانگ كاریگەرییەكانی بەرەو لاوازی دەچن. جگە لە بۆتۆكس، رێگاكانی دیكەی دژە چرچی بریتین لە چارەسەركردن بە لەیزەر و بەكارهێنانی رێگاچارەی كیمیایی لۆكاڵیی.





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad