English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین ماسک بۆ دەم و چاو
2022-08-11 [10:37 AM]

ZNA : هەولێر


‎پێست پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە هەتا بەجوانترین شێوە دەربکەوێت ئەویش لەڕێگای بەکارهێنانی چەند ماسکێکەوە دەبێت، بەڵام بەکارهێنانی ماسکی سروشتی و دروستکردنی لە ماڵەوە سودێکی زۆری بۆ پێست دەبێت و چونکە هیچ مادەیەکی زیانبەخشی تێدا نییە. ‎باشترین ماسکە سروشتییەکان بۆ دەموچاو: ‎-ماسکێک بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک
مۆزێک جوان ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت و جوان تێکەڵی دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان دەیشۆیت. ‎
-ماسکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێستی وشک
نیو ئەڤۆکادۆ ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت و جوان تێکەڵی دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان دەیشۆیت. ‎
-ماسکی خەیار بۆ پێستی چەور
نیو خەیار ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێکی چا قوڕی تایبەت بە پێست تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە خاولیەکی گەرم لێیدەکەیتەوە.





ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad