English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری دەربارەی پێستی دەوری نینۆک
2022-08-11 [02:35 AM]

هەولێر : ZNA


ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەست هەڵدانی پێستی دەوری نینۆک و برینداربوونیەوە بێزاربوون، بە تایبەتیش زۆرینەی کات لە وەرزی سەرمادا توشی ئەم حاڵەتە دەبن، کە بەچەندین هۆکاری جۆراو جۆر دروست دەبێت، چۆن چارەسەری ئەم حاڵەتە دەکەیت؟ هۆکارەکانی هەڵدانی پێستی دەوری نینۆکەکان و برینداربوونیان ١-هۆکارە ژینگەییەکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان بەرکەوتنە ژینگەییەکانە، وەک گۆڕانکارییە وزەییەکان کەهۆکاری وشک بوونی پێستەو دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم حاڵەتە ٢-بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان بەکارهێنانی بەردەوامی ماددە کیماییەکان وەک سابون و ماددەی پاککەرەوەو، ئەسیتۆن و بەکارهێنانی هەندێک دەست کێش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم کێشانە ٣-توشبوون بە نەخۆشی پێست برینداربوون و هەڵدانی پێستی دەوری نینۆکەکان، کاتێک دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست و خوێن بەربوون ڕەنگە نیشانەبن بۆ توشبوون بە هەندێک نەخۆشی و نەخۆشی پێستیش بە تایبەتی ٤-سوتانەوەی پێست بەرکەوتنی تیشکی خۆر و دەبێتە هۆی سوتانەوەی دەستی پێست و وشک بوونەوەی پاشان پێستەکەی لێدەبێتەوە ٥-پەنجە خستنە ناو دەم وەک خویەک هەندێک کەس خویەکیان هەیە کە بریتیە لە خواردنی پەنجەیان ، دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم کێشانەو بەردەوام بوونی شتتێکیی باش نیەو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت. چارەسەرەکانیش بریتین لە دەستەکانت بۆ ماوەی ٥ خولەک بخەرە ناو قاپێک ئاوی گەرمەوە بەجێی بهێلە یارمەتی نەرمبوونەوەی دەدات، بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ چاککردنەوەی پێست و برینەکان.





ئەم هەواڵە 856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad