English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داخرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پرۆژەیاسایەکی پەک‌خستووە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ئەرشیڤ
2022-08-11 [03:59 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی دەڵێت، به‌هۆی خۆپیشاندان و داخستنی هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای گرنگ په‌كخراون. عارف حمامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای کرد، ئەو پرۆژه‌یاسا گرنگانەی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانن ‌ و پێویستیان به‌ خوێندنه‌وه‌ وپه‌سه‌ندكردن‌ هەیە، ئێستا پەک‌خراون. حمامی گوتی، كاریان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای وەک هه‌مواركردنه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینان، خزمه‌تگوزاریی زانیاری، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی كرێكار و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ کردووە و ئێستا پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەم پرۆژە یاسایانە کۆببێتەوە.



ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad