English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات
2022-08-11 [04:04 AM]

ZNA - هەولێر


ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد. لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی. هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت. لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.



ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad