English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و ئەمریکا لە سەر ئاخرین دەقی هەموارکراوی رێککەوتنی ناووکی ناکۆکن
واژۆکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وێنانەی لێ ماوەتەوە/ئەرشیڤ
2022-08-11 [07:45 AM]

ZNA - هەولێر


ئەندامێكی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت ئەگەر ئەمریكا گرەنتیان پێ نەدات، گفتوگۆی زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی بە ئەنجام ناگات. ئەمرۆ پێنجشەممە ئیسماعیل كەوسەری فەرماندەیەكی دیاری سوپای پاسداران و ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە مەجلیسی ئێران رایگەیاند سەردەمی سەرەرۆییەكانی وڵاتانی رۆژئاوا كۆتایی پێھاتووە و ئەگەر ئەمریكا گرەنتی بەئێران نەدات، گفتوگۆی ڤیەننا بە ئەنجام ناگات. بەگوتەی كەوسەری، لایەنی ئێرانی لەسەر پاراستنی مافی سوپای پاسداران لەگفتوگۆكان پێداگر دەبێت. لە دوای ئەم لێدوانەی نوێنەری مەجلیس و ئەندامی سوپای پاسداران، وەزارەتی درەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئامادەیی ئەم وڵاتی بۆ واژووکردنی رێککەوتنی ئەتۆم لەگەڵ ئێراندا راگەیاند لە ئاخرین قۆناخی دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە سەردەستی ئەورووپاییان لە شاری ڤیەننا، ئەمریکا دەقی ئامادە‌کراوی رێککەوتنی پەسند کرد، بەڵام ئێران دەقەکەی بە دڵ نییە و داوای گۆڕینی دەکات. یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا ئەم دەقەیان وەک دوایین گۆڕانکاری ناساندووە.



ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad