English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ عومرەکاران
2022-08-13 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


حکومەتی سعودییە رایگەیاند، بڕیاریدراوە رێگە بەهەموو جۆرەکانی ڤیزا بدات بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە و گەشت بۆ ئەو وڵاتە لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە، ئەمەش بۆ کار ئاسانی کردنە تاوەکو خەڵکی بتوانن گەشتی سعودییە بکەن و لەماوەی مانەوەشیان لەو وڵاتە بتوانن عومرە ئەنجام بدەن.

وەزارەتی حەجی سعودییە رایگەیاند، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە سعودییە پێی هەستاوە لەپێناو ئاسانکردنی گەشت و گەشتی عومرەکاران.

ئوەزارەتی حەجی سعودییە ڕاشیگەیاند، سعودییە رێگە دەدات  گەشتیارانی سعودییە لەماوەی گەشتەکەیاندا بتوانن عومرە ئەنجام بدەن ئەگەر وەرگرتنی ڤیزاکە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرەش وەرنەگیرابێت .
ئاژانسی هەواڵی "واس"ی سعودی ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی ئەو وڵاتە هاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیا و دەزگای گەشتیاری پەسەندکراوی پلاتفۆرمی "مەقام" کە رێگە بە ئەگەری بەدەستهێنانی ڤیزەی عومرە دەدات بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لە دەرەوەی سعودییەوەە دێن.

هەروەها، پلاتفۆرمی "روحی سعودییە" ئاسانکاریکردووە لەبواری ئەلیکترۆنی بەمەبەستی ئاسان وەرگرتنی ڤیزای عەمرە و سەردانی کردنی مزگەوتی مەدینە و هەموو داواو پێداویستییەکانی عەمرەکاران.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وڵاتی سعودییە ڤیزاکە بۆ هەردوو مەبەستی تاکەکەسی وخێزانیش بەکاردێت و کارپێکراوە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad