English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
2022-08-13 [08:19 AM]

ZNA-هەولێر


 

  وەزارەتی بەرگریی تورکیا ،  کوژرانی سەربازێکی لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.  

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 13-8- 2022، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، سەربازێکی وڵاتەکەی بەناوی عومەر باخرا لە میانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ کوژراوە.  

بەمەش، وەک لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 49 سەرباز. 

کوژرانی سەربازەکە لە کاتێکدایە، رووبەڕووبوونەوەکان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad